بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری ئازەربایجان جەختیان کردەوە کە دەفرایەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان زیاترە لەم ئاستەی ئێستا و دەبێت بە پێی سیاسەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، پەیوەندییەکانی ئێران و تاجیکستان بەرەو گۆڕانکاری جیدی ببرێت.
بەڕێزیان بە پێی خاڵە هاوبەشەکانی مێژوویی، ئائینی، کەلتوری و زمانی، ئێران و تاجیکستانیان وەک دوو وڵاتی خزم و برا ناو برد.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی گەمارۆکانیان بە چەکی زلهێزەکان لە بەرامبەر وڵاتانی دیکە ناو برد و وتیان کە ئەوەی کە ئەم چەکە بێ کاریگەر دەکات، گرنگیدانە بە هێز و دەفرایەتییە ناوخۆییەکان.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنەدا وتیان کە نیگەرانییەکانی ئێران و تاجیکستان سەبارەت بە ئەفغانستان هاوبەشە و هەر دوو وڵات لە پەرەسەندنی تیرۆر و گەشەی گرووپە تەکفیرییەکان لەو وڵاتەدا نیگەرانن و ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەوانەی ئێستا لە ئەفغانستان دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە دەبێت بتوانن بە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و بنکەفراوان بەشداری بە سەرجەم لایەنەکان بکەن./.