بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئیدانەی هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر قودس و مزگەوتی ئەقسا کرد و وتی کە مەترسی زایۆنیست و جولەکە، هەڕەشەیەک بۆ هەموو موسڵمانانە و پیرۆزییەکانی ئیسلامی کردووەتە ئامانج.
ناوبراو وتی کە ئەم هێرش و دەسدرێژییە هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئاشکرای ڕژێمی زایۆنیستی کە ئەویش ڕووخانی مزگەوتی ئەقسایە، لۆبی جولەکەش پیلانێکی هەیە کە جیهانی ئیسلام بە تەواوی دەکاتە ئامانج.
حوسی هەروەها ئاماژەی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی دا و وتی: سعوودیە و ئیمارات ئەمڕۆ ئاڵاهەڵگری دووبەرەکین لە ناو جیهانی ئیسلام. دەسدرێژی و هێرشەکانی سەر یەمەنیش لە پێناو بەهێزکردنی دوژمنی زایۆنیستی و لەناوبردنی سەرجەم کێشە و بەربەستەکانی بەردەم ئەم ڕژێمەیە./.