یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کراوە، وەک کلیلی چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەیە کە لە ڕابردوودا ڕوویان داوە یان ڕەنگە لە داهاتوودا ڕوو بدەن.
شارەزایانی سیاسی پێیان وایە کە ئەم یاسایە ڕێگای هەر چەشنە پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دادەخات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسانەی پەیوەندییان لە گەڵ زایۆنیستەکان هەیە، ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوە و سزا بدرێن.
ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەت و دامەزراوە عێراقییەکاندایە تا یاسای پەسەندکراوی پەرلەمان کە خواست و پاڵپشتی گەلی ئەم وڵاتەی لە سەرە، جێبەجێ بکەن.
پەرلەمانی عێراق هێزی خۆیی لە هەڵوێستەکانی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی وەرگرتووە وەک مەرجەعی باڵای شێعەکان کە لە چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ پاپای ڤاتیکان، جەختیکردەوە کە هیچ سازشتێک لە سەر دۆسیەی فەڵەستین ناکرێت.
عێراقییەکان و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و پێیان وایە کە ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی بووەتە شێرپەنجەیەک بە سەر جەستەی ناوچەکەوە و دەبێت بە هەر شێوازێک لە ناو ببرێت.
بە پێی دەستووری عێراق، یاساکانی پەرلەمان دەبێت لە لایەن حکومەتەوە جێبەجێ بکرێت، هەر بۆیە ئەوانەی ئاڵای ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە سەر ئەم خاڵە هەڵبکەن، ڕوبەڕوی قورسترین سزا دەبنەوە.
وەک چۆن کە ئاماژە درا، سەرجەم لایەنەکانی عێراق بوونی پەیوەندی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتدەکەنەوە، لە بەر ئەوەی کە کێشەی عەرەبی – زایۆنیستی زۆر جیدییە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە گەڵ زایۆنیستەکان، لە گرنگی ئەم بابەتە کەم ناکاتەوە.
ئەمریکا دەڵێت لە پەسەندکردنی یاساکەی پەرلەمانی عێراق نیگەرانین. لە پاش 2003 بە ملیارەها دۆلاری لە پێناو سیاسەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕژێمی تەل ئەبیب بەکار هێناوە بەڵام پەرلەمانی عێراق بە دەنگی بەرز، نەخێری بۆ دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی ڕاگەیاند. ئەمەیە شکستی سیاسەت و بەرنامەکانی واشنتن لە عێراق، بەڵام بە مەرجێک دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لەم دژایەتییە و ڕەتکردنەوەی سیاسەتەکانیان لە لایەن گەل و پەرلەمانی عێراقەوە تێبگەن./.