بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید هادی سەید ئۆفۆقهی شرۆڤەکاری باڵای کاروباری ناوچەکە لە وتووێژێکدا سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای بەتاوان ناساندنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە پەرلەمانی عێراق، وتی: ڕۆڵی مەرجەعیەتی باڵا و هێزەکانی سەر بە بەرەی خۆڕاگری و خەڵکی تێکۆشەری عێراق لە پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە عێراق گرنگە و لە ڕاستیدا سەرکەوتنێکی سیاسی مێژووییە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە و لایەنە سیاسییەکانی سەر بە بەرەی خۆڕاگری.
ناوبراو وتی: ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی کە پیلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان جێبەجێ دەکەن، تێڕوانینی نەرێنییان بەرامبەر بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە پەرلەمانی عێراق هەیە، ئەوان بە نایاسایی دەستێوەردانیان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق هەیە، لە بەر ئەوەی کە ئەم یاسایە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسەند کراوە و عێراق لە پێناو بەرژەوەندییەکانی بەرەی خۆڕاگری هەنگاوی ناوە.
سەید ئۆفۆقهی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوەی کە عێراق نەچووەتە بەرەی وڵاتانی سازشتکار لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، توڕە و نیگەرانن و وتی: لە ساڵی 2003 تا ئێستا وڵاتانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس بە بودجەیەکی زۆرەوە هەوڵی ئەوەیان داوە عێراق بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ببەن و خەڵک و مەرجەعیەت و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە ئەو ڕێکەوتنە قبووڵ بکەن، بەڵام ئێستا سەرەڕای ئەو هەموو تێچووە، وەها یاسایەک لە پەرلەمانی عێراقدا پەسەند دەکرێت. بە دڵنیاییەوە کە ئەمریکا و ئەو وڵاتانە دژی ئەم یاسایەن و گوشارەکان لە سەر عێراقیش زیاتر دەکەن و هەوڵ دەدەن لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە وەها یاسایەک پەشێمان بکەنەوە یان ئەوەی کە یاساکە بە کردەوە جێبەجێ نەکرێت.
ئەو شرۆڤەکارەی کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا بە ئاماژە بە ئەگەری جێبەجێنەکردنی یاساکە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە وتی: هیوادارین ئەم یاسایە لە ئاست بەیاننامەیەکدا نەمێنێتەوە و جێبەجێ بکرێت، لە بەر ئەوەی کە ئەم ڕووداوە بۆ ناوخۆ و دەرەوەی عێراق گرنگە.
سەید هادی سەید ئۆفۆقهی لە کۆتاییدا وتی: لە کاتێکدا کە ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن ئەم بابەتە بە سەر وڵاتانی ناوچەکەدا بسەپێنن کە ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە ڕاستییەک و دەبێت قبووڵی بکەن، پەرلەمانی عێراق یاسای دژ بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەو ڕژێمە پەسەند کردووە و ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و مێژووییە./.