بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ دووشەممە 30 ی ئایاری 2022 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری تاجیکستان لە تاران، وتی: ڕێکەوتنەکانی پێشوو و ئەو ڕێکەوتنانەی لەم سەردانەدا واژۆ کراون، هەنگاوێکی گەورەن لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تاجیکستان.
ڕەئیسی وتی: ئیرادەی جیدیمان هەیە کە پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و ڕۆشنبیرییەکان و هەروەها بوارەکانی دیکەش بەرزتر بکەینەوە، بە شێوازێک کە هەر دوو وڵات، هەر دوو گەل و هەر دوو حکومەت پەیوەندییەکی باشتر لە ئێستا ببینن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێران و تاجیکستان تێڕوانینێکی هاوبەشیان سەبارەت بە نەبوونی بێگانەکان لە ناوچەکە هەیە، بە واتایەکی دیکە، بوونی بێگانەکان نابێتە هۆی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: هەروەها هەر دوو وڵات لە سەر پرسی ئەفغانستان یەک تێڕوانینیان هەیە، بە دڵنیاییەوە کە دەبێت لە ئەفغانستان حکومەتێکی گشتگیر پێک بهێندرێت و سەرجەم لایەنەکانی ئەو وڵاتەی تێدا بەشدار بێت، لە بەر ئەوەی کە ئاسایش و سەقامگیری ئەفغانستان بۆ وڵاتانی ئێران و تاجیکستان زۆر گرنگە.
وتیشی کە بوونی بێگانەکان و ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی تەنیا لە پێناو ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆیانە، 20 ساڵ بوونی ئەمریکا و ناتۆ بەدەر لە شەڕ و ناسەقامگیری بەرهەمی دیکەی بۆ ئەفغانستان نەبووە، هەر بۆیە دەبێت چارەنووسی ئەفغانستان لە لایەن خەڵکەکەیەوە دیاری بکرێت./.