بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری پاش کۆتایی داگیرکاریی گرووپی تیرۆریستی داعش، جارێکی دیکە لە کەرکوک لە گەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لەم ناوچەکە کۆبووە.
ئەوەی کە لە میدیاکانی عێراقدا باس کراوە، عامری لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و هەروەها ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک، دۆخی ئەمنی، ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەم پارێزگایەی تاوتوێ کردووە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لێپرسینەوەی لەو بەرپرسانە کردووە کە لە ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی کەرکوک کەمتەرخەمییان هەبووە./.