بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەدیل خزر بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی یونیسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند کە منداڵێکی تەمەن 14 ساڵەی فەڵەستینی لە بەیت لحم کوژراوە و ئەمەش سێهەم منداڵی فەڵەستینییە کە لە ماوەی یەک هەفتەدا دەکوژرێت.
ناوبراو وتی کە لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا 13 منداڵی فەڵەستینی لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە (ڕژێمی زایۆنیستی) کوژراون و ئەمەش دوو هێندەی ئەو منداڵانەیە کە ساڵی ڕابردوو لە فەڵەستین کوژراون.
وتیشی کە منداڵ، منداڵە و دەبێت سەرجەم لایەنەکان پابەندی پاراستنی مافی منداڵان بن./.