بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمشەو چوارشەممە 1 ی حوزەیرانی 2022 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی وەک دوژمنی ژمارە یەکی ڕێکەوتنی ناوەکی، پێشێلکاری ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان و تەنیا خاوەنی چەکی ناوەکی و کۆمەڵکوژ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقایە، ئێمە ئەمە دەزانین و جیهانیش دەزانێت.
ناوبراو وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی (فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا) واز لەم هەڵوێستە بێ بنەمایەی خۆیان بێنن و بە ئەنقەست خۆیان لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێ ئاگا نەکەن.
خەتیب زادە وتی: ئەوان دەتوانن یان بژاردەی دیپلۆماسی پەیرەو بکەین یان بە پێچەوانەی ئەمە هەنگاو بنێن، ئێمە بۆ هەر دووی ئامادەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە تاران وەڵامی هەر هەنگاوێکی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دەداتەوە و بەرپرسیاریەتی هەر بڕیارێکی نایاسایی لە ئەستۆی ئەوانە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی ڕەشنووسی پرۆژە بڕیارێکیان بۆ پەسەندکردن لە دژی پلانی ناوەکی ئاشتیخوازانەی ئێران ڕادەستی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی کردووە./.