بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتووەتە ڕێکەوتن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە میانەی سەردانەکەی ڕاموڵڵا و تەل ئەبیب، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی هەمان ئەو بابەتانەی تاوتوێ کردووە کە لە گەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین باسی کردووە.
ئۆغلۆ ئەو بابەتانەی بە گرنگ ناو برد و وتی کە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئسرائیل لە سەر دەستنیشانکردنی باڵیۆز گەیشتووینەتە ڕێکەوتن و بڕیارە یائیر لاپید سەردانی ئەنکەرە بکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی ئەوەیکرد کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین دەکات و وتووێژەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستینییەکان نییە و وتووێژەکان لە دابەزاندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستینییەکان و تەل ئەبیب ڕۆڵی هەیە.
مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی کە هێڵە سوورەکانی تورکیا لە سەر پرسی فەڵەستین ڕوون و ئاشکرایە و پرسی قودس و مزگەوتی ئەقسا و دۆخی ئێستای بە پرسێکی هەستیار بۆ ئەنکەرە هەژمار دەکرێت./.