بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی، هاوکات لە گەڵ نیگەرانییەکانی تایبەت بە وەڵام و تۆڵەی خوێنی شەهید خودایی لە لایەن ئێرانەوە، هۆشداریی بە زایۆنیستەکان داوە کە سەردانی تورکیا نەکەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداریی داوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەنگە بە هۆی تیرۆری فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانەوە لە تاران، کەسانی سەر بە تەل ئەبیب بکاتە ئامانج.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە لە هەنگاوێکی نائاساییدا، تەل ئەبیب پاش ئەوەی کە بەوە گەیشت ئەوان ڕەنگە بکرێنە ئامانج، هۆشداریی بە 100 زایۆنیست داوە، لە پەیامەکەی تەل ئەبیبدا داوا لەو کەسانە کراوە کە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بگەڕێنەوە.
لە پەیامەکەی ڕژێمی زایۆنیستیدا بۆ ئەو کەسانە هاتووە کە ئاگاداری هێرشی ئێران بن. ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداریی داوە کە هێشتا مەترسیی هێرش و وەڵامی ئێران لە ئارادایە.
ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی داوای لەو کەسانە کردووە کە پەیوەندییان بە کەسانی بیانییەوە نەبێت و ناسنامەی ئیسرائیلی خۆیان ئاشکرا نەکەن، لە بەر ئەوەی کە لە ئێستادا 40 هەزار گەشتیاری زایۆنیست لە تورکیان و بە شێوازی تایبەت هۆشداری بە 100 کەس لەوان دراوە.
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستدا هاتووە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوو و بە تایبەت لەو کاتەوە کە ئێران تەل ئەبیبی بە کوشتنی فەرماندەکەی سوپای پاسداران تۆمەتبار کرد، نیگەرانییەکی زۆر هاتووەتە پێشەوە کە تاران لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل.
ئەڤیگدۆر لیبەرمەن وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانەی بە هۆی هۆشدارەکەوە سەردانەکەیان بۆ تورکیا هەڵبوەشێننەوە، پاداشتی دارایی وەردەگرن.
ئەنجومەنەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا تورکیا و وڵاتانی هاوسنوری ئێران زیاترین مەترسییان بۆ کەسانی زایۆنیست هەیە.
بەرپرسانی ئەمنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە هۆشدارەکەش لە هەڕەشەی ڕاستەقینە بۆ سەر ئیسرائیلییەکان لە تورکیا سەرچاوە دەگرێت.
پێشتریش ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی داوای لە زایۆنیستەکان کردبوو کە بەدەر لە کاری پێویست، سەردانی ئیمارات و بەحرەین نەکەن.
کەناڵی 12 ی ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە لەوە نیگەرانن ئێران ویستی ئەوەی هەبێت تۆڵەی تیرۆری فەرماندەکەی سوپای پاسداران بکاتەوە.
فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هۆشداریی دا کە ئەو شەهیدانەی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە شەهید دەکرێن، تۆڵەیان لە دوژمنان دەکرێتەوە./.