بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حاکم زامڵی جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لەم وڵاتەدا 11 ملیۆن کەس مووچەخۆری حکومی هەیە کە فەرمانبەران، خانەنشینان و گرووپەکانی دیکە لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو وتی کە ڕێژەی بێکاری لە عێراق بەرز بووەتەوە و ساڵانە 300 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان هەیە کە هەمووان ئیش و کاریان دەوێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی کە حکومەت هیچ پلانێکی ستراتیژیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری نییە./.