بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاپۆرتەدا کە ڕۆژی سێ شەممە 31 ی ئایاری 2022 بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە ئەمە حەوتەمین بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنایە لە نێو منداڵانی ئەمریکا.
لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیاتر لە 13 ملیۆن و 400 هەزار منداڵی ئەمریکی تووشی کۆرۆنا بوون و تەنیا لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوو 376 هەزار توشبوو تۆمار کراوە.
لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا پشکنینی 5 ملیۆن و 500 هەزار منداڵ پۆزەتیڤ بووە. بە پێی ڕاپۆرتەکەی ئەکادیمیای منداڵانی ئەمریکا، منداڵان لە سەدا 18.9 ی کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا پێک دێنن.
حکومەتی ئەمریکا هۆشداریی داوە کە ئەم وڵاتە ڕەنگە لە وەرزی پاییز و زستان شەپۆلێکی نوێی توشبوونی 100 ملیۆن کەس بە کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی بە خۆوە ببینێت./.