بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی لوبنان ناوی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی بە پێی فراکسیۆنەکان داوەتە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە تا لە هەنگاوی دواتردا سەرۆک کۆمار فەرمانی دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران دەربکات.
سەرچاوەکانی نزیک لە سەرۆک کۆماری لوبنان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە میشل عون تا چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو فەرمانە دەردەکات.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، بەهێزترین کاندیدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیە.
شارڵ جبور وتەبێژی حیزبی هێزەکانی لوبنان بە سەرۆکایەتی سەمیر جەعجەع ڕایگەیاندووە کە حیزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل پاڵپشتی لە دووبارە کاندیدبوونەوەی میقاتی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەکەن و هەمووان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە هەڵوێستی ڕەوتی ئازادی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی جوبران باسیل ڕوون ببێتەوە، بە تایبەت ئەوەی کە میقاتی ئامادەیی خۆیی بۆ بەردەوامبوون لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا دەربڕیوە.
لە لایەکی دیکەوە، پێدەچێت ڕەوتی ئازادی نیشتمانی مەرجی دیاریکردنی چارەنووسی سەرۆکی بانکی ناوەندی بەم بابەتەوە ببەستێتەوە. جیمی جبور لە سەرکردەکانی ڕەوتی ئازادی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە ئەزموونی پێکهێنانی حکومەتی تەکنۆکرات شکستی هێناوە و نابێت دووبارە ببێتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕەوتی ئازادی نیشتمانی موڵەتی پارێزبەندی سەرۆکی بانکی ناوەندی نادات و بە بەرپرسی ئەم قەیرانەی ئێستای لوبنانی دەزانێت.
ڕاشیگەیاند کە ڕەوتی ئازادی نیشتمانی تێبینی زۆری لە سەر میقاتی هەیە و مەرجی تایبەتی بۆ دووبارە کاندیدکردنەوەی هەیە.
پەرلەمانی لوبنان لە یەکەم دانیشتنی خولی نوێ، نەبی بێریی بە 65 دەنگ لە کۆی 128 دەنگ بۆ حەوتەم جار وەک سەرۆک هەڵبژارد.
لوبنان هیوادارە کە بتوانێت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و لە بەرامبەر جێبەجێکردنی سیاسەتی چاکسازیی ئابوری، سەبارەت بە وەرگرتنی قەرز لە گەڵ سندۆقی نێودەوڵەتی دراو بگاتە ڕێکەوتن./.