بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلۆدمیر زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لە سەدا 20 ی خاکی ئۆکرانیا لە لایەن ڕووسیاوە داگیر کراوە.
ناوبراو وتی کە ئەو ڕێژە خاکە داگیرکراوەی ئۆکرانیا لە ڕوبەری هەندێک وڵاتی وەک بەلجیکا، هۆڵەندا و لۆگزامبۆرگ زیاترە.
زیلنسکی وتی کە لە ئێستادا 12 ملیۆن کەس لە خەڵکی ئۆکرانیا ئاوارە بوون و 5 ملیۆن کەسیش وەک پەنابەر چوونەتە وڵاتانی دەرەوە.
ڕووسیا لە 24 ی شوباتی 2022 هەڵمەتی سەربازی تایبەتی خۆیی لە خااکی ئۆکرانیا بۆ بەرگری لە کۆماری دونباس دەستپێکرد./.