شوان ڕابەر لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، وتی: هەندێک لە پێکهاتەکانی عێراق وەک کورد و سوننە و بەشێک لە شێعەکان پەیوەندییان لە گەڵ ئیسرائیلدا هەیە، هەر بۆیە ئەم یاسایە دەرکرا. ئەم یاسایە لە بارودۆخێکی ناهەموار و ئاڵۆزدا دەرکرا هەر بۆیە مەرج نییە کۆتایی بە هەموو ئەو پەیوەندییانە بێنێت و ڕەنگە لە داهاتوودا وەک کارتێکی گوشاری سیاسی بۆ لێدانی هەندێک کەس بە کار بهێندرێت و هەندێک کەسی پێ تاوانبار بکرێت.
ناوبراو وتی: جێبەجێکردنی ئەم یاسایە بە پێی کەس و دەسەڵات و هەلومەرجی عێراق تووشی گۆڕانکاری دەبێت. لە ئێستادا هۆکارەکەشی خەراپی و ناشیرینی ئیسرائیلە، مەرج نییە کە هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ئەو ڕژێمە لە ئێستادا ئاشکرا بکرێت، پێدەچێت هەندێک کەس و لایەن لە دەرەوە پەیوەندییان هەبێت و ڕەنگە گوشار و لێکۆڵینەوەکان وەک یەک لە سەر هەموو لایەنەکان نەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆتاییدا وتی: ئەگەرچی لە ئێستادا هەندێک وڵات دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە بەڵام لە بەر زوڵم و زۆری ئەو ڕژێمە لە سەر موسڵمانان، یاساکەی پەرلەمانی عێراق کاریگەری دەبێت، بەم بۆنەوە یاساکە بووەتە جێی نیگەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەندێک لایەنیش دڵخۆش دەکات و مەرجیش نییە هەموو لایەنەکان وەک یەک ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.
وتووێژ: سەردەشت محەممەد