بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژائۆ لیجیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕەشنووسی پرۆژەبڕیاری پێشکەشکراوی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەمریکا کە ئاراستەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی کراوە، وتی کە ڕاستییەکان بەردەوام ئەوەیان سەلماندووە کە گوشارەکان ناتوانن هیچ کێشەیەک چارەسەر بکەن بەڵکوو تەنیا پەرە بە ئاڵۆزییەکان دەدەن و دۆخەکە دژوارتر دەکەن.
ناوبراو چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانی لەم قۆناغەی ئێستا بە هەنگاوێکی گرنگ ناو برد و وتی: هەر هەنگاوێکی ڕوبەڕوبونەوە لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، تەنیا هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس لاواز دەکات و ڕێگای بەردەم دانوستانەکانی ڤیەننا دژوارتر دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: لەو بڕوایەداین کە ئەرکی سەرەکی سەرجەم لایەنەکان لە ئێستادا ئاسانکارییە بۆ بەئەنجام گەیشتنی دانوستانەکانی ڤیەننا و گەڕانەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی بەرەو ڕاستەڕێگای خۆی.
لیجیان لە کۆتاییدا وتی کە ئەمریکا دەبێت کاتەکە بە فیڕۆ نەدات و بڕیارێکی سیاسی دەربکات، چالاکانە وەڵامی نیگەرانییە ڕەواکانی ئێران بداتەوە و لە پێناو کۆدەنگی لە سەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە دانوستانەکانی ڤیەنناوە هەوڵ بدات، سەرجەم لایەنەکانیش دەبێت هەلومەرجی پێویست و بەستێنی گونجاو بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە دابین بکەن./.