بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەفتالی بنێت، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە پەیامێکدا بۆ شارۆچکەنشینەکان وتی کە ئیسرائیل لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەدایە و هەلومەرجێکی کەم وێنە بەخۆوە دەبینێت کە لە هەڵوەشانەوە نزیک دەبێتەوە و ڕوبەڕوی دووڕیانێکی مێژوویی بووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە چەند ڕۆژی ڕابردووش بەرەو پێنجەم ململانێی هەڵبژاردن ڕۆیشتین کە دەیتوانی ئیسرائیل دابەش بکات، پاش ئەوەش من دژوارترین بڕیاری ژیانم دەرکرد کە پێکهێنانی کابینەی ڕزگاری نیشتمانی بوو.
تا ئێستا بەرپرسانی سیاسی، ئەمنی، سەربازی و چالاکوانانی زانستی و میدیایی ڕژێمی زایۆنیستی باسیان لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی ئەو ڕژێمە کردووە. ئاری شاویت شرۆڤەکاری جولەکەی ڕۆژنامەی هائارێتس یەک لەو کەسانەیە کە ڕایگەیاندووە ئیسرائیل چیدی شوێنی نیشتەجێبوون نییە و دەبێت بیر لە شوێنێکی دیکە بکرێتەوە./.