بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندێکی یەمەنی ڕاپۆرتێکی لە سەر ژمارەی منداڵە کوژراوەکانی شەڕی سەپێندراوی سەر ئەم وڵاتە بڵاو کردەوە.
” التحالف الیمنی لرصد انتهاکات حقوق الانسان فی الیمن ” (هاوپەیمانی یەمەنی بۆ بەدواداچوونی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە یەمەن) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هەشت ساڵی شەڕ وەک دەیان ساڵ بۆ منداڵانی یەمەنی بووە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ماوەی هەشت ساڵەی شەڕدا 3182 منداڵی یەمەنی، 2795 کوڕ و 387 کچ لە 20 پارێزگای یەمەن کوژراون.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە 250 منداڵی یەمەنی بە فیشەک و 152 منداڵی دیکەش بە تەقینەوەی بۆمب گیانیان لە دەست داوە.
پێشتریش ڕێکخراوی مافی مرۆڤی یەمەنی بە ناوی ” انتصاف ” ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای دەسدرێژییەکانی هاوپەیمانی سعوودییەوە بۆ سەر یەمەن لە 26 ی ئاداری 2015 تا ئێستا، 2412 ژنی یەمەنی کوژراون و 2825 ژنی دیکەش بریندار بوون./.