بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە، ڕۆژی دووشەممە 6 ی حوزەیرانی 2022، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە پیلانگێڕیی نوێی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی لە دژی دۆسیەی ناوەکی ئێران، وتی: هێشتا زووە سەبارەت بەو بابەتە هەڵوێستمان هەبێت بەڵام بە دڵنیاییەوە بە پێی ئەوەی کە ڕوو بدات، وەڵام دەدەینەوە.
ناوبراو وتی: بەداخەوە کە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی ڕاپۆرتێکی خستووەتەڕوو کە تێیدا گرنگی بە سەرجەم کار و وەڵامەکانی ئێران نەدراوە.
خەتیب زادە وتی کە ئەو ڕاپۆرتەمان قبووڵ نییە و هەر هەنگاوێکی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپیش ڕەتدەکەینەوە و لەو بڕوایەداین کە ئەگەری هەر بڕیارێکی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی، کاریگەری نەرینی لە سەر هاوکاریی ئێمە و ئاژانس دادەنێت و داواشمان کردووە کە ئاژانس نەکەوێتە داوای پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هیوادارین ئەمریکا و ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە لەم هەنگاوە هەڵەیان پاشگەز ببنەوە و کێشەکان بە ڕێگای دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت./.