بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە سعوودیە لە پێناو هەبوونی پەیوەندی ئابوری، بازرگانی و ئەمنی بە جیدی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتووێژ دەکات.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ڕیاز دانوستانی نهێنیی لە گەڵ سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر کردووە و ئەم هەنگاوەش دەتوانێت کۆتایی بە دوژمنایەتی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل لە ناوچەکە بێنێت.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە حکومەتەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لەم بوارەدا چالاکانە هەوڵ دەدات تا ئاسانکاری بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و تەل ئەبیب لەم قۆناغەدا بکات.
واڵ ستریت ژوورناڵ هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا دەیەوێت سعوودیە بچێتە ڕیزی وڵاتانی وەک ئیمارات، مەراکیش و بەحرەین کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ئابراهام ئاسایی کردووەتەوە.
لە کۆتایی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا کاتی دەوێت و لە ئێستادا محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە وەک کاراکتەرێکی سەرەکی بە سەرمایەگوزاریی چەند دە ملیۆن دۆلاری لە دوو کۆمپانیادا، لە گەڵ زایۆنیستەکان پەیوەندیی هەیە./.