بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر چیراگ پریخ لە زانکۆی جۆنز هاپکیز لە توێژینەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە پێشتریش ئەوەمان سەلماندووە کە خواردنی بەردەوامی قاوە پەیوەندیی بە ڕێگری لە نەخۆشییەکانی وەک شەکرەی جۆری 2، نەخۆشییەکانی دڵ و هەروەها جگەرەوە هەیە.
ناوبراو وتی: ئێستا دەتوانین کەمبوونەوەی مەترسییەکانی سەر گورچیلەش لە سوودە تەندرووستییەکانی کافائین زیاد بکەین.
توێژەران زیاتر لە 14 هەزار کەسی بەتەمەنی ئەمریکییان بە مامناوەندی 54 ساڵ تەمەن وەک نموونە وەرگرتووە.
ئەوان لە ماوەی 24 ساڵ حەوت جار سەبارەت بە ژمارەی ئەو کوپە قاوانەی کە لە ڕۆژدا دەیانخوارد، ڕاپرسییان لێدەکرا، هیچ خواردنەوەیەک، یەک کوپ، دوو تا سێ کوپ یان زیاتر. لە ماوەی ئەو توێژینەوەدا نزیکەی 1700 کێشەی گورچیلە تۆمار کرا.
بە وتەی توێژەران، زیانەکانی گورچیلە یان نەخۆشییەکانی ئەوەیە کە ماوەکەی لە چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک دەبێت.
ئەوان بەوە گەیشتن کە ئەو کەسانەی هەر ڕۆژ قاوە دەخۆن، لە سەدا 15 کەمتر مەترسی نەخۆشییەکانی گورچیلەیان لە سەرە، ئەوانەش کە دوو تا سێ کوپ قاوە لە ڕۆژدا دەخۆن، لە سەدا 22 تا 23 مەترسی کەمتریان لە سەرە.
پریخ وتی: ئێمە هەست بەوە دەکەین کە هۆکاری کاریگەریی قاوە لە سەر نەخۆشی و مەترسییەکانی سەر گورچیلە ڕەنگە ئەوە بێت کە پێکهاتەی چالاکی بایۆلۆژی لە گەڵ کافائین یان تەنیا کافائین دەبێتە هۆی باشتربوونی هاتووچۆی خوێن و هەبوونی ئۆکسجین لە گورچیلەکان. کارکردنی زۆر باشی گورچیلەش و خۆڕاگریی لە بەرامبەر نەخۆشییەکان پەیوەندیی بە هەبوونی خوێن و ئۆکسجینەوە هەیە./.