بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاموس هاچستاین نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی وزە، لە دانیشتنێکی کۆنگرێسدا وتی کە ڕووسیا بەراورد بە پێش شەڕی ئۆکرانیا داهاتی وزە بە تایبەت نەوتی زیادی کردووە، لە بەر ئەوەی کە بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە بازاڕەکانی جیهان، کاریگەری هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ سنوردارکردنی فرۆشتنی نەوتی ئەم وڵاتە قەرەبوو دەکاتەوە.
ناوبراو وتی: ناتوانم ئەوە ڕەتبکەمەوە کە داهاتەکانی ڕووسیا زیاتر بووە، ئەم زیادبوونەش بەراورد بە قۆناغی پێش شەڕی ئۆکرانیا دەبینرێت.
لەو کاتەوە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، ئەمریکا و ئەورووپا سەبارەت بە قەدەغەکردنی هەناردەی نەوتی ڕووسیا گەیشتوونەتە ڕێکەوتن، سەرەڕای ئەمەش وڵاتانی ئەورووپی بە هۆی ئەوەی کە پێویستیان بە نەوتی ڕووسیا هەیە، بە تەواوی لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کۆتایی بە هاوردەی نەوتی ئەم وڵاتە بێنن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکدا سزاکانی ڕۆژئاوا جموجوڵەکانی وزەی ڕووسیای کەم کردووەتەوە بەڵام هاوکات یارمەتیدەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز لە جیهاندا بووە.
هاچستاین وتی کە زیاتربوونی خواستی کڕینی نەوت لە لایەن ئەو وڵاتانەوە کە لە پەتای کۆرۆنا ڕزگاریان بووە، زیاتر و بەهێزترە لەوەی کە پێشبینی دەکرا، لە لایەکی دیکەوە ڕووسیا نەوتەکەیی ڕەوانەی هەندێک وڵاتی دیکەی وەک هیندستان و چین کردووە./.