بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر ئێحسان مستەفەوی بە ئاماژە بەوەی کە لە پاش زیاتر لە دوو ساڵ تێپەڕبوون بە سەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هێشتا چارەنووسی ئەم نەخۆشییە هێندە بۆ ئێمە ڕوون نییە، وتی: ئەم نەخۆشییە تا ئێستا بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە 6 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان و پێشبینی ئەوەش کراوە کە ئاماری ڕاستەقینەی قوربانییەکان سێ هێندەی ئەمەش بێت. لەم دوو ساڵەدا چەندین جۆری ڤاکسێن لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە بەرهەمهێنرا و بە گشتی ڕەوشی وڵاتانی جیهان بەرەو باشتربوون ڕۆیشت.
ناوبراو وتی: لە لایەکی دیکەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی جیهان لانیکەم بۆ یەک جار تووشی ئەم نەخۆشییە بوون و نزیکەی لە سەدا 65 ی خەڵکی جیهان، لانیکەم یەک ژەمی ڤاکسێن و نزیکەی لە سەدا 25 ی ئەوان لانیکەم سێ ژەمی ڤاکسێنیان وەرگرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دابەشکردنی ڤاکسێن نادادپەروەرانە بووە و لە وڵاتانی هەژار و کەم داهات، تەنیا نزیکەی لە سەدا 15 ی خەڵک، لانیکەم یەک ژەمی ڤاکسێنیان وەرگرتووە.
کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان لە جیهان
دکتۆر مستەفەوی لە درێژەدا وتی: لەم نێوەندەدا، جیاوازی لە کاتی گەیشتنی ڤایرۆس بە وڵاتان، شێوازی وەڵامدانەوەی حکومەت و خەڵک بەم پەتایە، ڕێژەی توشبوونی خەڵکی وڵاتان بە پەتای کۆرۆنا لە قۆناغە جیاجیاکانی بڵاوبوونەوەی، جۆر و پێدانی ڤاکسێن بە خەڵک، بووەتە هۆی ئەوەی کە کات و جۆری بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە وڵاتانی جیهان جیاوازیی هەبێت. لەم ماوەیەدا بڵاوبوونەوە و قوربانیی کۆرۆنا لە وڵاتان و ناوچە جیاجیاکانی جیهان گەیشتووەتە کەمترین ئاست و تەنیا چەند وڵاتێک ئاماری قوربانییەکانی کۆرۆنا بڵاو دەکەنەوە. سەرەڕای ئەمەش، لە ڕۆژانی ڕابردوو لە وڵاتانی وەک ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، ڕووسیا و تایوان ڕۆژانە نزیکەی 100 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا ڕاگەێندراوە.
ئایا کۆرۆنا تەواو بووە؟
ئەو شارەزای بواری پزیشکییە لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە ئایا گەیشتووینەتە کۆتایی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا؟ وتی: ئەمەش پرسیارێکە کە بە کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو ئاراستە دەکرێت و هەمووان دەیانەوێت بزانن کە کەی دەگەینە کۆتایی ئەم قەیرانە؟ ڕاستییەکە ئەوەیە کە بە هۆی ئەو هەلومەرجەی لە سەر ئەم پەتایە بینرا، سەبارەت بە داهاتووش نابێت هێندە بە دڵنیاییەوە لێدوان بدەین.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە سەبارەت بە گەیشتن بە کۆتایی کۆرۆنا، دوو بابەتی گرنگ هەیە و وتی: یەکەم بابەت ئەوەیە کە خۆپارێزیی مرۆڤەکان بە هۆی ڤاکسێنەکانەوە تا چەندە دەتوانێت کۆمەڵگا لە بەرامبەر کۆرۆنا و جۆرەکانی بپارێزێت. لە قۆناغی دووەم ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە چ خێراییەک دەتوانێت بەردەوام بێت و جۆرەکانی نوێی ئەم ڤایرۆسە تا چەندە توانای بڵاوبوونەوەیان هەیە.
مستەفەوی وتی: ئەو جۆرە نوێیانەی کۆرۆنا کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بڵاو بوونەتەوە، توانای بڵاوبوونەوەیان لە جۆری سەرەتایی لە ووهانی چین هەبووە، ژمارەیەک لەوان هێزی زیاتری بڵاوبوونەوەی و کوشتنیان هەبووە، هەندێک بە لاوازییەوە دەرکەوتن و لە ئاکامدا جۆری ئۆمیکرۆن ئاستێکی نزمی بەراورد بە جۆرەکانی دیکە تۆمار کردووە.
ناوبراو وتی: چاوەڕوان دەکرێت کە کۆمەڵگا بە ئاستێکی باڵای خۆپارێزی بگات، واتە هەلومەرجێک هاتووەتە پێشەوە کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە بەرامبەر ئاستی خۆپارێزیی کۆمەڵگا کەمتر دەبێت. لە ئێستادا گرنگ ئەوەیە کە ئاستێکی باڵای خۆپارێزی لە کۆمەڵگادا دابین بکرێت و دووەم ئەوەی کە جۆرەکانی نوێی کۆرۆنا هێزی ئەوەیان نەبێت وەک سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە هێزی بڵاوبوونەوە و کوشتنیان هەبێت.
بە وتەی دکتۆر مستەفەوی، زۆربەی زانایان پاڵپشتی لەم بیرۆکەیە دەکەن کە لە ئێستادا پەتای کۆرۆنا بەم شێوازە لاوازەی بڵاوبوونەوەی گشتگیر دەمێنێتەوە.
کۆتایی ئەم نەخۆشییە چۆن دەبێت؟
سەرۆکی بەشی توێژینەوی نەخۆشییەکانی ئەنستیتۆ پاستۆری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە کۆرۆنا بە تەواوی و بەم نزیکانە بە کۆتایی ناگات و وتی: ئەم نەخۆشییە لەو وڵاتانەی کە ڕێژەیەکی زۆری خەڵک ڤاکسێنیان بەکار هێناوە، ڕەنگە لە قۆناغەکانی کۆتایی مەترسی بڵاوبوونەوەدا بێت.
ناوبراو وتی: لە هەمان کاتدا دەبێت ئەوەش بزانین کە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەرزی سارد لە ئارادایە و ئەمەش دەتوانێت کێشەیەکی بەردەم وڵاتانی جیهان بێت و ببێتە هۆی بەردەوامبوونی قەیرانی کۆرۆنا، هەرچەندە بە ئاست و ڕێژەی کاریگەریی کەمتر.
تەواوکردنی پرۆسەی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێن
دکتۆر ئێحسان مستەفەوی جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە بەکارهێنانی ڤاکسێن و تەواوکردنی پرۆسەی کوتانی خەڵک دەبێت بکرێتە کەلتورێک و وڵاتانی جیهانیش بتوانن ڤاکسێنی پێویست دابین بکەن، هەروەها دەبێت خواستی خەڵک لە سەر بەکارهێنانی ڤاکسێن زیاتر ببێت، هەروەها وڵاتانی جیهان دەبێت لە دابینکردن و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ڤاکسێنەکانی کۆرۆنا بەردەوام بن. لە لایەکی دیکەوە دەبێت ئەوانەش سەرەڕای بانگەشەی بەردەوام و هەبوونی ڤاکسێنەکان هیچ جۆرە ڤاکسێنێکیان بەکار نەهێناوە، هانی ئەوە بدرین پەیوەندی بە پرۆسەی کوتانەوە بکەن، لە بەر ئەوەی کە وەک مەترسییەک لە سەر ژیان و تەندرووستی ئەوانەش دەبن کە ڤاکسێنیان بەکار هێناوە.
ناوبراو وتی کە لە ئێراندا نزیکەی لە سەدا 76 ی خەڵک لانیکەم یەک ژەمی کۆرۆنایان بەکار هێناوە بەڵام نزیکەی 14 ملیۆن خەڵکی تەمەن سەروی 5 ساڵ، هێشتا ئەو ژەمەیان وەرنەگرتووە، لە سەدا 33 ی خەڵکیش ژەمی سێهەمیان وەرگرتووە.
لە ئێستادا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قوربانییەکانی لە ئێران گەیشتووەتە نزمترین ئاست و شارەزایانی بواری تەندرووستی جیهانی ئەم سەرکەوتنەیان لە کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا بەرز نرخاندووە./.