بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فەرمی عێراق، چەندین دەیەی بەردەوامە کە وڵاتی عێراق تووشی پاشەکشە لە پیشەسازی بە تایبەت پیشەسازی خۆراک بووە و ئەمەش وایکردووە کە زۆربەی پێداویستییەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە لە ڕێگای هاوردەی دەرەوە دابین بکرێت.
چەندین هۆکاریش بۆ ئەمە هەیە، وەک شەڕەکان و گۆڕانکارییە ئەمنییەکان کە بوونەتە هۆکاری پەککەوتنی زۆربەی کارگە و یەکە وەبەرهێنەرەکان و لاوازبوونی کەرتی کشتووکاڵ، لە گەڵ ئەمەش گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بە تایبەت کەمبوونی بارین و ڕێژەی ئاو، کاریگەریی لە سەر وەبەرهێنانی بەرهەمە پێویستەکان بۆ پیشەسازی خۆراک داناوە.
شارەزایانی عێراقی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت کەتی کشتووکاڵ بۆ پاڵپشتی لە پیشەسازیی خۆراک لەم وڵاتە بەهێز بکرێت.
یەکەم هەنگاوە، ڕێکەوتنە بۆ پشکی ئاوی عێراق و جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی کە ئاوی پێویست بۆ کشتووکاڵ پاشەکەوت دەکات. بە پێی گرنگیی ڕاگرتنی هاوردەی ئەو مادە خۆراکییانەی کە عێراق ڕەنگە لەوانەدا بگاتە ئاستێکی باڵای وەبەرهێنان، وەبەرهێنانی ئەو مادە خۆراکییانەی کە دەتوانێت بە نرخێکی کەمتر بە دەستی خەڵک بگات، بۆ دابینکردنی هەلی کار و پاڵپشتی لە پیشەسازی خۆراک.
قەیسەر هاشمی ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ کاروباری گەشەپێدان، لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم دواکەوتنەش، جەختیکردەوە کە کەرتی پیشەسازی بە گشتی لە گەڵ ئەوەی کە پەیوەندیی بە پیشەسازی خۆراکەوە هەیە پێویستی بە دابینکردنی زەوی، سووتەمەنی و هەروەها سەقامگیری بازاڕی وزەوە هەیە کە لە سەدا 30 ی وەبەرهێنان لە خۆ دەگرێت و لە نەبوونی ئەمانەش ناتوانێت ڕکابەریی وڵاتانی وەک ئێران، تورکیا، سوریا و سعوودیە لە بواری پیشەسازی خۆراکدا بکرێت.
ناوبراو وتی: ئەم وڵاتانە دەوڵەمەندن بە سەرچاوە سەرەکییەکانی پێویست بۆ وەبەرهێنان، بەدەر لە سەقامگیری وزە لای ئەوان و چاودێری بەردەوام بۆ دەستەبەرکردنی کوالیتی بەرهەمەکان.
پارێزگای بابل بە یەکێک لە گرنگترین پارێزگاکانی عێراق لە بواری پیشەسازی خۆراک دادەنرێت.
شاری مدحتیە لە ناوچەی حەمزەی ڕۆژئاوا کە لە 23 کیلۆمەتریی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری حلەی ناوەندی پارێزگای بابلە، لە ساڵی 2017 تا ئێستا پێشەنگی وەبەرهێنانی باشترین پیشەسازی خۆراک لە بواری زەیت و شەکر بووە.
کۆمپانیای یەکێتی پیشەسازی خۆراکی عێراق گەورەترین کارگەی زەیتی بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و شێوازەکانی نوێی دەسکەبەندی کردووەتەوە.
بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە بە ئاماژە بە هەوڵەکانی کردنەوەی کارگەی دووەم، ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت توانای وەبەرهێنانی بگاتە ڕۆژانە 32500 تەن.
عێراق ساڵانە زۆربەی مادە خۆراکییەکانی پێویستی وەک زەیت، شەکر، شیری وشک، چا، قاوە و بەهارات لە دەرەوە هاوردە دەکات. ئۆکرانیا لە سەدا 80 ی زەیتی گوڵەبەڕۆژەی جیهان دابین دەکات، بەدەر لە پێداویستییەکانی دیکەی وەک گەنم و دانەوێڵەکان.
کاتێک کە شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە شوباتی 2022 دەستیپێکرد، نرخی زەیتی گیایی لە جیهان دوو هێندە زیاتر بووە و وڵاتی تورکیا هەناردەی زەیتی زەیتونی ڕاگرت کە عێراق لە پاش ئەڵمانیا و ئەمریکا بە سێهەم هاوردەکاری دادەنرێت.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، دەعا سەبار لێکۆڵەری کۆلێژی زانستە مرۆڤییەکان لە زانکۆی بابل ڕایگەیاندووە کە دابەزینی ڕێژەی باران بارین، کەمبوونی ئاو و وشکەساڵی لە عێراق بووەتە هۆی پەککەوتنی بەشێکی زۆری پیشەسازی خۆراک، بە تایبەت کارگە گەورەکانی شاری ئەسکەندەریە کە بەردەوام بۆ چالاککردنەوەیان ڕوو لە بەرپرسانی حکومی کراوە و دەتوانێت پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی پڕ بکاتەوە، هەروەها دەتوانێت بە دابینکردنی هەلی کار، یارمەتیدەری چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەی بێکاریی گەنجان بێت./.