بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا و شاندی یاوەری، بە ئاماژە بە خۆڕاگریی هەر دوو وڵاتی ئێران و ڤەنزولیا لە بەرامبەر گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، جەختیان کردەوە کە خۆڕاگریی گەلی ئێران و ڤەنزولیا ئەوەی سەلماند گوشارەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە سەرکەوتنی گەل و حکومەتی ڤەنزولیا لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی هەمەلایەنەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، بەرامبەر بە مادۆرۆ وتیان: خۆڕاگری بەڕێزتان و گەلی ڤەنزولیا زۆر پڕ بایەخە، لە بەر ئەوەی کە پێگە و شکۆی گەل و حکومەت و سەرکردەکانی بەرز دەکاتەوە و ئەمڕۆ بە دڵنیاییەوە کە تێڕوانینی ئەمریکا جیاوازترە لە ڕابردوو.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵانی ڕابردوو، وتیان: ئەم هەنگاوە بەرزانە لە هەلومەرجێکدا بووە کە قورسترین و کەم وێنەترین گوشار و گەمارۆکان بە سەر گەلی ئێراندا سەپێندرا و ئەمریکییەکان ئەم سیاسەتەیان وەک زیاترکردنی گوشارەکان ناو دەبرد.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە: خۆڕاگری گەلی ئێران بووە هۆی شکستی زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا، بە شێوازێک کە یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بە دەستەواژەی شکست و سەرشۆڕی باسی ئەمەی کردووە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەنجامێک کە لە خۆڕاگری و سەرکەوتنی هەر دوو گەلی ئێران و ڤەنزولیا دەگیرێت، ئەوەیە کە ئەمە تەنیا ڕێگاچارەی بەرامبەر گوشارەکانە، وێڕای ئەوەی کە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڤەنزولا زیاتر ببێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەڵوێستی نیکۆلاس مادۆرۆ سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستی، وتیان: هەڵوێستی ئەم دواییەی بەڕێزتان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی زۆر درووست و بوێرانە بووە./.