بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ پیشان دەدات کە ئەو پیاوانەی ڕۆژانە نزیکەی دوو پەرداخ شیر دەخۆن بەراورد بەو پیاوانەی کە ڕۆژانە تەنیا یەک یان دوو کەوچکی چاخۆری شیر دەخۆن، لە سەدا 27 زیاتر مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستاتیان لە سەرە. مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات لەو پیاوانە بەراورد بەو پیاوانەی کە بە گشتی شیر و بەرهەمەکانی ناخۆن، نزیکەی لە سەدا 60 زیاتر بووە.
دکتۆر گەری فریزێر مامۆستای کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی لۆمالیندا لە کالیفۆڕنیا وەک نووسەری ئەم توێژینەوە، وتی: فاکتەری گەشەی هاوشێوەی ئەنسۆلین – 1 وەک هۆکارێکی مەترسی بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک دەناسرێت و ڕوون بووەتەوە کە بەکارهێنانی شیر و بەرهەمەکانی ئاستی ئەم هۆڕمونە بەرز دەکاتەوە.
شێرپەنجەی پرۆستات بۆ گەشە پێویستی بە هۆڕمونەکان هەیە و هۆڕمونەکانی دیکەش لە شیری مانگادا بوونیان هەیە. فریزێر و هاوکارەکانی پێشتر زانیاری هاوشێوەیان بڵاو کردەوە کە شیر و بەرهەمەکانی لە گەڵ شێرپەنجەی مەمک پەیوەندی هەیە. ئەڵبەت پێش ئەوەی کە بەم ئەنجامە بگەین کە پەیوەندییەک لە نێوان شیر و ئەم شێرپەنجەیەدا هەیە، پێویست بە توێژینەوە و ڕوونکردنەوەی زیاتر هەیە، بەڵام ڕەنگە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەم دووەدا هەبێت و ئەگەر ئەزموونی بنەماڵەیی لە شێرپەنجەی پرۆستات هەبێت ڕەنگە خەراپ نەبێت کە بیر لە ڕێجیمی گیایی بکەنەوە. دکتۆر فریزێر ڕایگەیاندووە کە جێگرەوە گیاییەکانی شیری مانگا وەک سۆیا، جۆ، بادەم، بادەم هیندی و …. دەبێت، ئەم سەرچاوانەش مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستاتیان لە توێژینەوەی نوێدا نەبووە.
بۆ ئەم توێژینەوەیە، توێژەران سەبارەت بە ڕێجیمی خۆراک، پرسیاریان لە 28700 کەس کردووە، لە ژمارەیەکی زۆر کەمی پیاوانیش داوای ئەوە کرا کە سەرجەم ئەو خۆراک و خواردنانەی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بەکاریان هێناوە، وەبیر بێننەوە و بە نووسراو لە گەڵ خۆیان بیهێنن.
هیچ یەک لەو پیاوانە لە کاتی دەستپێکردنی توێژینەوەکە شێرپەنجەی پرۆستاتیان نەبووە، بەڵام 1254 پیاو پاش نزیکەی هەشت ساڵ بەدواداچوونی توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بوون. توێژەران چەندین فاکتەری دیکەیان وەک ئەزموونی بنەماڵەیی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، ڕەگەز یان تەمەنی کەسەکەیان باس دەکرد.
دکتۆر فریزێر وتی: بەرزبوونەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات ڕاستەوخۆ لە گەڵ بەکارهێنانی شیری کەم چەوری یان ئاسایی و نە ماست و پەنیر لە پەیوەندیدایە و ئەم بەرزبوونەوەش پەیوەندی بە ڕێژەی خواردنەوە هەیە.
شارەزایانی بواری خۆراک و پسپۆڕانی بواری پزیشکی لە دەرەوەی ئەم توێژینەوە ئامادە نەبوون ئەوەی کە خواردنی ڕێژەیەکی زۆری شیر مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات زیاتر دەکات، پشتڕاست بکەنەوە./.