بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ڕێگای ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1944 لە شەڕی جیهانی دووەم سەریهەڵداوە و لە سەدا 40 ی توشبووەکانیشی ڕوبەڕوی مردن دەبنەوە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ڕێگای ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤەکان دەگوازرێتەوە و بە هۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر جەستەی ئاژەڵەکە و تووشی نەخۆشییەکەی دەکات بەڵام نیشانەکانی لە سەر ئاژەڵەکە دیار نین.
هۆکارەکانی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ:
1 – ئەگەر ئەو گەنەیە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و بە مرۆڤەکەوە بدات، ئەوا مرۆڤەکە تووشی تای خوێنبەربوون دەبێت، یان مرۆڤ گەنەکە بگرێت و بیکوژێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.
2 – لە ڕێگای سەربڕینی ئاژەڵی توشبوو، کاتێک خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، لە بەروبومەکەیشیدا هەیە، بەڵام ئەگەر هاتوو شیرەکە بکوڵێنرێت ئەوا هیچ ڤایرۆسێکی تێدا نامێنێت، هاوکات گۆشتیش بە کوڵاندن ڤایرۆسەکەی تێدا نامێنێت.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە چییە؟
1 – لە 3 تا 7 ڕۆژدا نیشانەکانی دەردەکەون و نەخۆشییەکە تایەکی بەرزی دەبێت، هەموو جەستەی ئازاری هەیە، بە تایبەت ئازار لە پشت و ملی درووست دەبێت، لەوانەیە نەخۆشەکە تووشی سکچوون و ڕشانەوە ببێت، لە قۆناغەکانی کۆتاییشدا خوێنبەربوون دەست پێدەکات.
2 – نەخۆشەکە لە دەمو لوتیەوە خوێن بەردەبێت، پاشان لە پشتیشی پەڵەیەکی خوێنبەربوون دەردەکەوێت، لەو کاتەشدا دەبێت چارەسەر بکرت.
چارەسەری ئەم نەخۆشییە چییە؟
هەموو تا و خوێنبەربوونێت نەخۆشییەکە نییە بەڵام بێگومان ئەگەر کەسەکە دەستکاری ئاژەڵی کردبێت یان ئاژەڵی سەر بڕیبێت، یان تێکەڵیی لە گەڵ ئاژەڵ هەبێت، هەروەها ئەگەر لە جێگایەک بووبێت کە ڤایرۆسەکەی تێدا بووبێت، دەبێت پشکنینی خوێنی بۆ بکرێت.
پێویستە لە نەخۆشخانە لە نەخۆشەکانی دیکە جیا بکرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە زۆر جار پاشەڕۆکەی دەبێتە هۆی توشبوونی نەخۆشی دیکە. هاوکات بە گوێرەی نیشانەکانی چارەسەر دەکرێت. تا هەموو دەرمانی تای پێدەدرێت، خوێنی کەم بوو خوێنی تێدەکرێت، یان سکچوون و ڕشانەوەی هەبوو، دەرمانی تایبەت و دژە ڤایرۆسی پێدەدرێت.
نەخۆشەکە ئەگەری مردنی هەیە بە ڕێژەی لە سەدا 30 تا 40 و لە سەدا 70 ئەگەری چاکبوونەوەی هەیە، ئەگەر زووش دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکرێت و چارەسەر ببێت، چارەسەر و چاکبوونەوەکەی ئاسانە.
ڕێگاکانی خۆپاراستن:
1 – دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقامەکان بە نایاسایی.
2 – ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم ڕێنماییە پزیشکییەکان پەیرەو بکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت. هاوکار بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێرو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان. ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بە مەبەستی کڕین، دەبێت بە ئاگابن.
3 – نەچوونی مرۆڤ بۆ ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێروەکانی لێیە./.