بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند کە پرۆسەیەکی سەربازی لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش لە باکوری ئەفغانستان جێبەجێ کراوە.
ئەو پرۆسە سەربازییەش لە تاڵقان ناوەندی ویلایەتی تەخار لە باکوری ئەفغانستان بووە و بنکەیەکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناو براوە.
موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، ئاشکرای کرد کە بنکەیەکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە تاڵقان لە ناو براوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەو هێرشەدا 8 ئەندامی داعش بە تایبەت فەرماندەیەکی باڵای ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە ناوی یونس ئوزبەکی کوژراون.
چالاکییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە باکوری ئەفغانستان و نزیک سنورەکانی تاجیکستان و وڵاتانی دیکەی ئاسیای ناوەڕاست پاش بە دەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لەم وڵاتە زیاتر بووە./.