ئەمە یەکەم جار نییە ئەندامانی هاوپەیمانی سەدر یان فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەست لە کار دەکێشنەوە. مێژووی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق پیشان دەدات کە لە ساڵی 2014 یەک جار ئەندامانی ئەم فراکسیۆنە بە کۆمەڵ دەستیان لە کار کێشایەوە و لە ساڵی 2016 چالاکییەکانی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان ڕاگیرا و ئەمساڵیش لە ڕۆژی یەک شەممە 12 ی حوزەیرانی 2022 ئەندامانی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر بە کۆمەڵ نامەی دەست لە کار کێشانەوەیان ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد.
خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە ڕەوتی سەدر هەموو جارێک پاش دەست لە کار کێشانەوە بەدەر لە بەشداری لە حکومەت، پاش ماوەیەک دەبووە ئۆپۆزسیۆن، ئێستا دەبێت چاوەڕوان بین کە ئەمجارە ستراتیژی ڕەوتەکە ئەویش پێش پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بوونی بە ئۆپۆزسیۆن چییە؟
خاڵێکی دیکە ئەوەی کە دەست لە کار کێشانەوەی ئەندامانی ڕەوتی سەدر کاتێک یاسایی دەبێت و بایەخی هەیە کە لە لایەن زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.
ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە 73 کورسی لە کۆی گشتی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق بە دەست بێنێت و پاش ئەوەش خۆیی بە براوەی هەڵبژاردنەکان ناساند.
ڕەوتی سەدر بە هۆی تەواونەبوونی ژمارەی کورسییەکانی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕوبەڕوی ئاستەنگ بوویەوە و لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکانیش گەیشتە لوتکەی ناکۆکییەکان و بەم هۆیەوە پەنای هێنایە هاوپەیمانی سیادەی سوننە و پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانی ڕاگەیاند کە ئەڵبەت ئەو هاوپەیمانییەش لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەرکەوتوو نەبوو.
سەدر تەنانەت لە سەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان کشانەوەی خۆیی لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت ڕاگەیاند و دەرفەتێکی 40 ڕۆژەی دایە لایەنەکانی ڕکابەر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەمەش هیچ کاریگەرییەکی لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت نەبوو و بە سیاسەتەکانی سەدر عێراق گەیشتە قەیرانێکی سیاسی و لە پاش هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی 2021 تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتووە و خولی نوێی پەرلەمانیش ئاسۆیەکی ڕوونی لە بەردەمدا نییە.
شکستە بەردەوامەکانی سەدر لە پێکهێنانی حکومەت، لە ئاکامدا ناوبراوی بەرەو جێبەجێکردنی تەکتیکە کۆن و هەمیشەییەکەی ڕەوتی سەدر برد، واتە دەست لە کار کێشانەوەی بەکۆمەڵ. ڕۆژی شەممە سەدر داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنی ڕەوتەکەی لە پەرلەمانی عێراق کرد کە نامەی دەست لە کار کێشانەوەیان واژۆ بکەن و لە ئاکامدا لە ڕۆژی یەک شەممە 12 ی حوزەیران ئەو بڕیارەی جێبەجێ کرد و دەست لە کار کێشانەوەی هەموو ئەندامانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانن کرا و حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانیش ڕەزامەندی لە سەر دا. ئەم سیاسەتەی سەدر بە چەشنێک گوشاری سەر ڕکابەرەکانی دیکە بە تایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.
ئامانجێکی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەوەیە کە بەم بڕیارە، بژاردەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە وەک ئامرازێکی گوشار بە سەر لایەنەکانی دیکەدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی بسەپێنێت.
ناوبراو کە بەردەوام پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیی وەک بژاردەی خوازراوی خۆی ڕادەگەیاند، دەست لە کار کێشانەوە و بوون بە ئۆپۆزسیۆنی بە باشتر لە بەشداری لە حکومەتی تەوافوقی داناوە و لە ئاکامدا سیاسەت و داواکارییەکەی سەدر بووە هۆی بەربەستی جیدی لە بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
هەموو ئەم پرسانەش بوونەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە چاودێران لێدوان و بڕیارەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بە تایبەت دەست لە کار کێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق بە هەڕەشەیەک بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و گوشاری سەر ڕکابەرەکان بزانن.
بە پێی دەستووری عێراق، دەست لە کار کێشانەوەی ئەندامانی ڕەوتی سەدر نابێتە هۆی پەککەوتنی پەرلەمان، لە بەر ئەوەی کە بە پێی مادەی 64 ی دەستوور، هەڵوەشانەوەی پەرلەمان تەنیا بە ڕێگای دەنگی زۆرینە لە 329 ئەندامەکەی پەرلەمان دەبێت و ئەمەش دەبێت بە واژۆی یەک لە سەر سێی ئەندامانی پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە. ئەمەش پیشان دەدات کە لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە دەست لە کار کێشانەوەی ڕەوتی سەدر نابێتە ڕێگر لە بەردەم کار و چالاکییەکانی پەرلەمان.
زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەڵێن کە بڕیارەکەی سەدر نەک تەنیا قەیرانی ئەم وڵاتە چارەسەر ناکات بەڵکوو لەو بڕوایەدان کە هەلومەرجی سیاسی ئەم وڵاتە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات./.