بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی کە ئەم ڕێکخراوە لە کاتی دامەزراندنی، ئەرکی بەرگری عێراقی لە ئەستۆ بووە.
ناوبراو وتی: پاش فەتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی، ملیۆنان عێراقی بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی داعش، پەیوەندییان بە حەشدی شەعبییەوە کرد، حەشد تەنیا پەیوەندی بە پێکهاتە و ئائینێکەوە نییە بەڵکوو گرنگترین دامەزراوەی ئەمنی و یەکێک لە ئەستوونەکانی ئاسایشی عێراقە.
ئەسەدی حەشدی شەعبیی بە هێڵی سور ناو برد کە دانوستانی لە سەر ناکرێت و وتی: سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی دژ بە تیرۆر دەکەین./.