جام کوردی | JAMEKURDI
پێنج شه‌ممه‌, حوزه‌یران 30, 2022
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home ئابووری

بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ئەوەیە دۆسیەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات

جام کوردی - مامۆستایەکی بەشی ئابوری لە زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند کە چارەسەرنەبوونی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێ متمانەیی لای وەبەرهێنەران و بازرگانانی کوردستان درووست کردووە و ئەمەش کاریگەری نەرێنیی لە سەر ژیانی هاووڵاتیان داناوە.

حوزه‌یران 14, 2022
in ئابووری
0
بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ئەوەیە دۆسیەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات
0
SHARES
13
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

دکتۆر خاڵید حەیدەر لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، وتی: بە پێی لێکدانەوەی بەشێک لە یاساناسان، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەریکردووە، بڕیارێکی دەستوورییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت، هەندێکی دیکە دەڵێن کە بڕیارەکە ڕەهەندی سیاسیی هەیە و بەغدا دەیەوێت لە ڕێگای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەوە بە سەر هەرێمی کوردستاندا زاڵ بێت. لە ئەگەری فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە لایەن بەغداوە بە هۆی ئەوەی کە بە نرخێکی زیاتر ئەو نەوتە دەفرۆشێت، هەرێمی کوردستان پشکی زیاتری بەردەکەوێت.

ناوبراو وتی: ئەگەر بەغدا سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێم وەک خۆی دابین بکات، لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە کە دۆسیەی نەوت ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکات، بەڵام دەبێت ئەو پرسیارە بکەین کە ئایا بەغدا ئامادەیە بەڵێنە داراییەکانی بەرامبەر بە هەرێم جێبەجێ بکات؟ لە بەر ئەوەی کە ئێمە ئاگادارین چەندە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لە عێراقدا لە لایەن بەرپرسانی ئەم وڵاتەوە هەیە و ئەمەش گومانی درووست کردووە کە بەغدا ناتوانێت بەڵێنەکانی سەبارەت بە شایستە داراییەکانی کوردستان جێبەجێ بکات.

دکتۆر خالید حەیدەر وتی: بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕادەستنەکردنی دۆسیەی نەوت، کاریگەری خەراپ و نەرێنیی لە سەر بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان هەبووە، لە بەر ئەوەی کە وا دەکات بێمتمانەییەکی زۆر لای وەبەرهێنەران، بازرگانان و سەرمایەدارەکانی کوردستان درووست ببێت و نەتوانن پارەکانیان بخەنە بازاڕەوە. لە بەر ئەوەی کە هەموو وەبەرهێنەر یان سەرمایەدارێک کاتێک چالاکی یان کارێک دەکات سەیری دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە دەات و ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو نەبێت ئەو چالاکییانە وەک خۆی ئەنجام نادرێت و بازاڕ جوڵەی پێویستی نابێت./.

وتووێژ: سەردەشت محەممەد

Previous Post

سەرۆک کۆماری تورکمانستان لە تارانە

Next Post

ڕەئیسی: ئێران دەتوانێت نەوت و گازی پێویستی پاکستان دابین بکات

Next Post
ڕەئیسی: ئێران دەتوانێت نەوت و گازی پێویستی پاکستان دابین بکات

ڕەئیسی: ئێران دەتوانێت نەوت و گازی پێویستی پاکستان دابین بکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

7 + thirteen =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020