بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی زایۆنیستی چەند مانگ بەر لە ئێستا ستراتیژی خۆیی لە دژی ئێران بە ناوی ” مردن بە هەزاران زام ” ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی ئەتلانتیک لە ڕاپۆرتێکدا تاوتوێی ئەم ستراتیژەی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی ئێران کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوو هێرشەکانی لە دژی ئێران زیاتر کردووە. بە پێچەوانەی کابینەی پێشووی ئیسرائیل کە جەختی لە سەر تێکدانی پلانی ناوەکی ئێران و تیرۆری زانایانی ناوەکی دەکردەوە، پێدەچێت کە لە کابینەی ئێستای ئیسرائیل ئەم ستراتیژە پەرەی سەندووە و زانایانی دیکە و ئەفسەرانی بواری مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە خۆ گرتووە و هەروەها ئەندامانی هێزی قودسی سوپای پاسداران دەکاتە ئامانج.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: بەڵام ڕاستییەکەی پلانی ناوەکیی ئێران، ڕۆژی 6 ی حوزەیران و لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی ڕوون کرایەوە و سەرەڕای هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی پلانی ناوەکی ئێران، ئەوپەڕی پێشکەوتنەکانی ئەم وڵاتە ئاشکرا بوو. تاران بەردەوام دەیان کیلۆگرام یورانیۆمی لە سەدا 60 ی پیتاندووە و سەنتریفۆژی پێشکەوتووی بردووەتە دامەزراوەی ژێرزەوینی فۆردۆ.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی ئەتلانتیکدا هاتووە کە گوشار و پلانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، پلانی ناوەکی ئێرانی ڕانەگرتووە و ڕەنگە لە داهاتوودا سەرکەوتنی زیاتری لە گەڵ بێت./.