کاروان یاروەیس لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق وتی: ئێستا عێراق ڕوبەڕوی دوو ڕێگا بووەتەوە: یەکەم، ئەوەیە کە بە کشانەوەی سەدر ئەو دۆخی چەقبەستووی سیاسییە چارەسەر دەبێت و لایەنەکانی دیکە بە بێ ڕەوتی سەدر حکومەت پێک بێنن کە کارێکی قورسە. دووەم، ئەوەی کە لایەنەکان لە سەر نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان بگەنە ڕێکەوتن.
چاوەڕوانی هەموو ئەگەرێک دەکرێت
ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەم قۆناغە هێندە هەستیارە کە هەموو ئەگەرێکی لێ چاوەڕوان دەکرێت و ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بە وردی مامەڵەی لە گەڵدا نەکەن مەترسی ئەوە هەیە دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت.
کورد بە سەر دوو جەمسەردا دابەش بووە
کاروان یاروەیس وتی: ئەم قۆناغە بە قۆناغێکی نوێ بۆ کورد دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە هەر لە سەرەتای ئەم خولەی پەرلەمان کورد بە سەر دوو جەمسەرەکەی ناو پەرلەمان دابەش بوو و ئێستاش قۆناغێکی نوێتر هاتووەتە پێشەوە و پێویستە لایەنە کوردییەکان لە ناوخۆدا وتووێژ بکەن و بە یەک پلان و بەرنامە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراقدا دانوستان بکەن.
کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە کوردییەکان بەڕێوە بچێت
ناوبراو وتی: قۆناغەکە هەستیارە و دەبێت کورد بە یەک هەڵوێستەوە لە بەغدا بێت ئەگەر هەر دۆخێکی خەراپ لە عێراق بێتە پێشەوە کاریگەری و مەترسیشی لە سەر هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان دەبێت.
وتیشی کە تا ئێستا لایەنە کوردییەکان و بە دیاریکراوی یەکێتی و پارتی چەندین کۆبوونەوەیان کردووە بەڵام بە پێی پێویست نەبووە، لە بەر ئەوەی کە گۆڕانکارییەکان لە عێراقدا زۆر خێران و پێویستی بە دەستپێشخەری زوو هەیە و دەبێت یەکێتی و پارتی بە تایبەت پارتی لە دەستپێشخەریدا پەلە بکات، هەروەها پێویستە کاک مەسعود بارزانی لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنەکان بە ئامادەبوونی خۆیان بەڕێوە ببات.
وتووێژ: سەردەشت محەممەد