بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ” بە دیپلۆماسیەتی چالاکی وزە و پاش چەندین مانگ دانوستان، بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار پارەی قەرزی کەڵەکەبووی ساڵانی ڕابردووی عێراق بە دەستمان گەیشت “.
ناوبراو وتی کە ڕێژەی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق لە مانگی ئاداری ڕابردوو تا ئێستا لە سەدا 25 و وەرگرتنی پارەکەشی لە سەدا 90 زیادیکردووە.
شەوی ڕابردوو ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا دانەوەی قەرزەکانی ئێرانی دەستپێکردووە./.