بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئەلن سیمۆنیان سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا و شاندی یاوەری، پەیوەندی نێوان پەرلەمانەکانی هەر دوو وڵاتی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان بە گشتی بە کاریگەر ناو برد و وتی: لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابورییەکان دەبێت ڕێکارەکانی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئیروان تاوتوێ و لە پێناو مسۆگەربوونی هەنگاو بنێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیەی ستراتیژیی هەیە و دەتوانێت بەستێنی پێکەوەبوونی ناوچەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاشتی و ئاسوودەیی نێوان گەلانی ناوچەکە لە ئۆقیانووسی هیند و کەنداوی فارس و دەریای ڕەش تا ئەورووپا دابین بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتییە لە یەکپارچەیی خاک و دەسەڵات و سەروەری نیشتمانیی وڵاتانی ناوچەکە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە هەر پلان و پرۆژەیەکی هاوکاری و وتووێژ بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بە پێی ڕۆڵ و کاریگەری وڵاتانی ناوچەکە دەکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لەو بڕوایەداین کە وتووێژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە تاکە چارەسەری کێشە و گرفتەکانە و بوون و دەستێوەردانی بێگانەکان نەک تەنیا ناتوانێت گرێی کێشەکان بکاتەوە، بەڵکوو تەنیا کێشە و قەیرانەکان زیاتر دەکات.
لەو چاوپێکەوتنەدا ئەلن سیمۆنیان سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات و لەو بڕوایەداین کە هەر دوو وڵات توانا و دەفرایەتییەکی زۆریان بۆ ئەم مەبەستەش هەیە./.