بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە بە تەواوی لە پرۆسەی سیاسی عێراق کشاوەتەوە.
لە پەیامەکەی سەدردا هاتووە: وێڕای ڕێز و سڵاو بۆ ئێوە و پێش ماڵئاوایی لە یەکتر و سوپاس بە بۆنەی هەڵوێست و یەکڕیزی ئێوە، دەمەوێت بابەتێک بۆ ئێوە باس بکەم، من بڕیاری کشانەوەم لە پرۆسەی سیاسی داوە تا بە هیچ شێوازێک لە گەڵ گەندەڵکاران لە هەر دوو جیهاندا نەبمە هاوڕێ.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: دەمەوێت بڵێم کە بە هەبوونی گەندەڵان، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووش بەشداری ناکەم، ئەمە بەڵێنێکە لە نێوان من و خودا و لە نێوان من و ئێوە و خەڵکەکەم، مەگەر ئەوەی کە خودای گەورە دەرفەتێک بێنێتە پێشەوە و گەندەڵان و سەرجەم ئەو کەسانەی عێراقیان تاڵان کرد بە لاوە بنرێن.
سەدر لە کۆتاییدا بەرامبەر بە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی وتی: لە ئەگەری بەشداریمان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، خوشکان و برایان بە تەواوی ئامادە بن و یەکڕیزی خۆتان بپارێزن، لە ڕووی سیاسی و بیر و بڕوا، لە ڕووی یاساییەوە و لە پەرلەمان تەواوکەری یەکتر بن و لە گەڵ گەلی عێراق لە پەیوەندیدا بن./.