بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەی شەنگال لە پارێزگای نەینەوا بە توندی ئیدانە کرد و جەختیکردەوە کە ڕێوشوێنی پێویست لە دژی ئەنکەرە دەگیرێتەبەر.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە کە هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی خەڵکی سڤیل کە ژمارەیەک لەوان لە ئاکامی ئەم هێرشانە کوژراون و بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی تورکیا بە ئامانجگرتنی ئاسایشی عێراق و سەقامگیری خەڵکەکەیە و پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە بەرامبەریدا هەیە، هەڵوێستێک کە لە بەرامبەر هەر هەنگاوێک کە ئامانجی تێکدانی ڕەوشی عێراق بێت، خۆڕاگری بکات و ڕوبەڕوی ببێتەوە./.