بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جانگ جون باڵیۆزی تایبەتی چین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردەوە کە ئەمریکا لە بەرامبەر دۆخی ئێستای ئەفغانستان بەرپرسیارە و دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی کێشە و نەهامەتییەکانی گەلی ئەم وڵاتە هەنگاوی جیدی و کرداری هەڵبگرێت.
ناوبراو وتی: هەزاران کەس لە خەڵکی ئەفغانستان بە هۆی پرۆسە سەربازییەکانی ئەمریکاوە گیانی خۆیان لە دەست داوە و بە ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون و شوێنی خۆیان بە جێهێشتووە.
ئەو دیپلۆماتکارەی چین وتی کە ئەمریکا بە کشانەوەی بەپەلەی لە ئەفغانستان بووە هۆکاری سەرهەڵدانی قەیرانێکی مرۆڤی لەم وڵاتە کە هێشتا بەردەوامە.
جانگ جون ڕەخنەی لە دەست بە سەرداگرتنی داراییەکانی ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکاوە گرت و وتی: ئەمریکا لە جێی قبووڵکردنی بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخە، بە ئاشکرا داراییەکانی خەڵکی ئەفغانستانی تاڵان کردووە و بووەتە هۆکاری زیاتربوونی ئێش و ئازارەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە.
باڵیۆزی چین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە سەرەڕای بەرەوپێشچوونی حکومەتی کاتیی تاڵیبان لە هەندێک بابەتدا، بەڵام لە بابەتەکانی وەک ئابوری، ئەمنی و مرۆڤدۆستانە هێشتا کێشەی زۆر دەبینرێت.
ناوبراو داوای هاوکاری و وتووێژی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە گەڵ تاڵیبان کرد و وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت حکومەتی تاڵیبان بەرەو گرتنەبەری سیاسەتێکی میانەڕۆ لە ئەفغانستان و هەنگاونان بەرەو چوارچێوەیەکی سیاسی گشتگیر، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەروەها کاروباری بەپەلەی مرۆڤدۆستانە هان بدات./.