بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید قزمار ڕایگەیاند کە لە ئێستادا 170 منداڵی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدان.
ناوبراو وتی کە لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا 14 منداڵی فەڵەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
قزمار وتی کە لە هەر هەلومەرجێکدا کوشتنی منداڵان پاساو هەڵناگرێت و ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا دەیەوێت بە کوشتنی منداڵان ئەو پەیامە بدات کە فەڵەستینییەکان لە سەر خاکی خۆیان پارێزراو نین و لەو ڕێگایەوە هەوڵ دەدات بە ناچار کۆچ بکەن و خاکی فەڵەستین بە تەواوی بە جێ بێڵن.
وتیشی کە ڕەوتی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی ئەو منداڵانە بە بێ گرنگیدان بە منداڵبوونیان بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بەردەوامە./.