بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شمەری ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەر جۆرە بەشدارییەکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەو کۆنفرانسەی کە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامادەبوونی جۆبایدن لە ڕیاز بەڕێوە دەچێت، هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە ئەگەر مستەفا کازمی بەشداری لەو کۆنفرانسەدا بکات، بانگهێشتی پەرلەمان و لێپرسینەوەی لە گەڵدا دەکرێت.
شمەری وتی: سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر لە ئێستادا بە پێی دەستوور هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی بۆ گرێبەست و ڕێکەوتن لە گەڵ وڵاتانی دیکە نییە و بە تەنیا دەسەڵاتی چاودێری ئیداریی هەیە تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ لە لایەن پەرلەمانەوە متمانە وەردەگرێت.
وتیشی کە لە ئەگەری بەشداربوونی کازمی لە کۆنفرانسەکەی ڕیاز، ناوبراو بە تۆمەتی خیانەت لە نیشتمان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت و لێپرسینەوەی لە گەڵدا دەکرێت.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە 15 و 16 ی تەمموزی 2022 سەردانی سعوودیە بکات و لە گەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداوی فارس، میسر، عێراق و ئەردەن کۆببێتەوە./.