بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕی ڕێگەپێدراوی کافاین لە ڕۆژێکدا بریتییە لە 400 میلیگرام کە ئەمەش دەکاتە نزیکەی 10 کوپ چا، بۆیە ئەوانەی کە هیچ نەخۆشی و حاڵەتێکی تەندرووستییان نییە، دەتوانن ئەوەندە چا بخۆنەوە.
گرنگترین ڕێنماییەکان سەبارەت بە چا خواردنەوە بریتین لەوەی کە وا باشە:
1 – بەیانیان بە تۆخی و ئێواران بە کاڵی بخورێتەوە.
2 – منداڵ نەیخواتەوە، هەر هیچ نەبێت سەر لە ئێواران.
3 – ژنی دووگیان لە نیوە زیاتری کەسێکی ئاسایی نەیخواتەوە.
4 – یەکسەر دوای نان خواردن نەخورێتەوە.
5 – ئەوانەی کێشەی دڵەکوتێ و خێرا لێدانی دڵیان هەیە نەیخۆنەوە.
6 – ئەوانەی پەستانی خوێنیان کۆنتڕۆڵ نییە نەیخۆنەوە.
7 – ئەو ژنانەی خەریکە لە سوڕی مانگانە دەچنەوە، نەیخۆنەوە، لە بەر ئەوەی ئەو هەستی گەرمییەی لە ناخەوە هەستی پێدەکەن، زیادە دەکات.
8 – ئەو ژنانەی ئازاری مەمکیان هەیە نەیخۆنەوە.
9 – ئەوانەی کێشەی کەم خوێنییان هەیە بە هۆی کەمیی ئاسنەوە، بە ڕێژەی زۆر نەیخۆنەوە یان هەر هیچ نەیخۆنەوە.
پوختە: بە شێوەیەکی گشتی چا خواردنەوەیەکی تەندرووستە و خواردنەوەی باشترە لە نەخواردنەوەی، بەڵام دوو کێشە لە چا خواردنەوەی ئێمەدا هەیە:
1 – بە شەکرەوە دەیخۆینەوە، کە شەکریش زیانی زۆرە، بۆیە وا باشە یان بە تاڵی یان بە شتی شیرینی دیکەی وەک خورما بیخۆینەوە.
2 – دەمودەست پاش نان خواردن دەیخۆینەوە، وا باشە هەر هیچ نەبێت کاتژمێرێک چاوەڕێ بکەین./.