بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە ڕەسەنترین فێستیڤاڵی فیلمی ئیرلەندە، هەڵگری مەرجەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار،بێفتا و خەڵاتی فیلمە ئەورووپییەکانە.
فیلمە کورت و درێژە چیرۆکییەکان، بەڵگە فیلم، ئەنیمەیشێن و فیلمی ئەزموونی تا ۱٥ی جوولای ۲۰۲۲ دەرفەتی ناونووسیان لە فێستیڤاڵەکەدا هەیە. براوەکانی خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵەکە لە بەشی کورتە فیلمی نێودەوڵەتی و ئیرلەندی و خەڵاتی گەورەی باشترین بەڵگە فیلمی کورت بۆ کێبڕکێ دەنێردرێنە خەڵاتەکانی ئۆسکار.
زانیاری زۆرتر و فۆرمی ناونووسی لە ماڵپەڕی فێستیڤاڵدایە ꞉https://corkfilmfest.org
شەست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «cork»ی ئیرلەند لە ۱۰ تا ۲۰ی نۆڤێمبەر بەڕێوە دەچێت.