بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بارکیندۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق ڕایگەیاند کە جیهان تا ساڵی 2024 پێویستی بە 270 تریلیۆن دۆلار وزە هەیە.
ناوبراو وتی: پێویستی جیهان بە نەوت تا ساڵی 2024 لە 224 ملیۆن بەرمیل دەگاتە 300 ملیۆن بەرمیل و هیچ سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی ئەم داواکارییەش نییە.
بارکیندۆ وتی کە پشکی نەوت لە بازاڕی وزە بە گشتی لە ساڵی 2020 زیاتر لە سەدا 30 بووە و لە ساڵی 2045 ئەم ڕێژەیە دەگاتە لە سەدا 50.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک وتی کە هێشتا کاریگەری کۆرۆنا لە سەر بازاڕی وزەی جیهان بە تایبەت لە وڵاتانی ئاسایی و چین بەردەوامە و دەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر کێشەیەک لە دابینکردنی وزە خۆمان ئامادە بکەین./.