بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە بڵاوکراوەکانی دەستەی ئاماری تورکیا پیشان دەدات کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران لە گەڵ ئەم وڵاتە لە چوار مانگەی سەرەتایی ساڵی 2022 لە سەدا 38 بەرز بووەتەوە.
ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و تورکیا لە چوار مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ 2 ملیار و 175 ملیۆن دۆلار بووە کە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی یەک ملیار و 574 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی ئەو ئامارانەش، هەناردەی تورکیا بۆ ئێران لە مانگی کانوونی دووەم تا نیسانی 2022 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 18 بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 944 ملیۆن دۆلار. تورکیا لە مانگی کانوونی دووەم تا نیسانی 2021 بڕی 799 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردبوو.
هاوردەی تورکیاش لە ئێران لە چوار مانگەی ئەمساڵ گەشەی بەرچاوی لە سەدا 60 ی بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی تۆمار کردووە. تورکیا لە مانگی کانوونی دووەم تا نیسانی ساڵی 2021 بڕی 775 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێران هاوردە کردبوو کە ئەمە لە ماوەی هاوشێوەی ئەمساڵ گەیشتووەتە یەک ملیار و 231 ملیۆن دۆلار. ئێران نۆزدەیەمین ئامانجی هەناردە و هەروەها نۆزدەیەمین سەرچاوەی هاوردەی تورکیا لە 4 مانگی سەرەتایی ساڵی 2021 بووە.
لە 12 مانگی ساڵی ڕابردوو بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا بە گەشەی لە سەدا 53 بەراورد بە ساڵی پێشووتری گەیشتە 5 ملیار و 594 ملیۆن دۆلار./.