بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم بەڵگانە هاوکارییە لە بوارەکانی گواستنەوە و ترانزێتی، ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕۆشنبیری، وزە، کشتووکاڵ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری و بوارەکانی دیکەیە کە لە لایەن وەزیرانی ئێرانی و کازاخستانی و بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی هەر دوو وڵات واژۆ کراوە.
یادداشتی لێک تێگەیشتنی نێوان ناوەندی توێژینەوە سیاسییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و دامەزراوەی توێژینەوەکانی سیاسەتی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان، پلانی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران و وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزشی کازاخستان، یادداشتی لێک تێگەیشتنی هاوکاری لە نێوان وەزارەتی پیشەسازی، کانزا و بازرگانی ئێران و وەزارەتی بازرگانی کازاخستان، یادداشتی لێک تێگەیشتنی هاوکاری لە نێوان وەزارەتی کشتووکاڵیی ئێران و وەزارەتی پیشەسازی و گەشەپێدانی ژێرخانەکانی کازاخستان لە بوارەکانی بازرگانی و ترانزێتی بەرهەمە کشتووکاڵییەکان، یادداشتی لێک تێگەیشتنی هاوکاری لە نێوان دەزگای نیشتمانی ئێران و ئاژانسی حکومی هەواڵی کازاخستان، یادداشتی هاوکاری نێوان کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران و کۆمپانیای گازی مونای کازاخستان، یادداشتی لێک تێگەیشتنی هاوکاری لە نێوان کۆمپانیای هێڵی ئاسنی نیشتمانیی ئێران و کۆمپانیای هێڵی ئاسنی نیشتمانیی کازاخستان لەو بەڵگانە بوو کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی ئێران و کازاخستان لە تاران واژۆیان لە سەر کرا.
قاسم ژورمات توکایف سەرۆک کۆماری کازاخستان ڕۆژی شەممە سەردانی ئێرانی کرد و ڕۆژی یەک شەممە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمی پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە فەرمییەکانی نێوان هەر دوو لاش بەڕێوەچوو./.