بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران ڕایگەیاند؛ فێستیڤاڵی «سینەما کینگ»ی بەنگلادیش کە لە لایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و بە نرخی داکاوە دامەزراوە لە ۲٤ بۆ ۲٦ی دێسەمبەری ۲۰۲۲ لە بەنگلادیش بەڕێوە دەچێت.
لە پووختەی چیرۆکی کورتە فیلمی «کاتی پشوو»دا کە لە ژانێری «نۆوار ترایلێری دەروونناسێ»دا پێکهاتووە، هاتووە: دڵم گەرەکی بوو بە دەنگی بەرز قسە بکەم بەڵام هەموو جارێ تووڕە دەبوون و پێیان دەگووتم شێت … من شێت نییەم.
نووسەر، دەرهێنەر و ئامادەکاری ئەم فیلمە عەلی غوڵامییە.
بەڕێوەبەری پرۆژە: ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، نووسینگەی کەرەج.