بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی کەتائیبی حزبوڵڵا وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر لێدوانەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، هاتووە کە ڕۆژانە ڕاستییەکی نوێ لە تاوانی گەورەی ئەمریکا لە دژی فەرماندەکانی خۆڕاگری، شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، لە فڕۆکەخانەی بەغدا، ئاشکرا دەبێت و ئەڵقەی خیانەت و پیلانگێڕی ئەندامانی کورد و کەسایەتییەکانی سەر بە دەزگای ئەمنی عێراق کە لە فڕۆکەخانە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن و ڕەنگە لە تاوانەکانی دژ بە گەلی عێراقیش بەشدارییان هەبووبێت، ئاشکرا دەکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لێدوانەکانی پۆمپیۆ سەبارەت بە تاوانی ئەم تیرۆرە، وتەکانی کەتائیبی حزبوڵڵا و هەڵوێستی ئەوان سەبارەت بە بەڕێوەبەر و ئەندامانی دەزگای هەواڵگری عێراق و تێوەگلانی ئەوان لە تاوانی فڕۆکەخانەی بەغدا پشتڕاست دەکاتەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم ڕیسواییە، دەزگای دادوەری عێراق و پەرلەمانەکەی دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی گەورەوە و وا دەکات کە لێکۆڵینەوەی گشتگیر بۆ دیاریکردنی ڕەهەندەکانی ئەم تاوانە، ئەنجامدەران و ڕۆڵی بنکەی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەڕێوەبردنی تاوانی تیرۆر و سیخوڕی لە دژی گەلی قارەمانی عێراق، ئەنجام بدرێت.
کەتائیبی حزبوڵڵا هەروەها داوای ڕادەستکردنی تاوانبارانی بە تۆمەتی خیانەتی گەورە و ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئەوان لە جێبەجێکردنی ئەم تاوانە و شاردنەوەی بەکرێگیراوان و سیخوڕەکانی کردووە./.