جام کوردی | JAMEKURDI
شه‌ممه‌, حوزه‌یران 25, 2022
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home کەلتوری

جەختی نێچيرڤان بارزانى لە سەر پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران له‌ڕووى كولتوورى و ڕۆشنبيرييه‌وه‌

جام کوردی - سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات.

حوزه‌یران 20, 2022
in کەلتوری, هەڵبژاردە
0
جەختی نێچيرڤان بارزانى لە سەر پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران له‌ڕووى كولتوورى و ڕۆشنبيرييه‌وه‌
0
SHARES
7
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: يه‌كشه‌ممه‌، 2022/6/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ نووسه‌ران و ئەکادیمیست و ڕۆشنبيرانى كوردستانى ئێران كرد كه‌ بۆ به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى دوێنێى ناساندنى زنجيره‌ په‌رتووكێكى به‌ڵگه‌نامه‌ييدا ده‌رباره‌ى شۆڕشه‌كانى بارزان، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كردبوو.

له‌ ديدارەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندەکە، جه‌ختى لەسەر پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ڕووى كولتوورى و ڕۆشنبيرييه‌وه‌، کردەوە. هیوای خواست پردی پەیوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوان هەردوو گەل و وڵاتی دۆست و دراوسێ، هەرچی زیاتر پتەوتر بێت.

هەروەها لە دیدارەکەدا ئه‌مڕۆى نووسين و ئه‌ده‌بياتى كوردى و بزاوتى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى له‌ هه‌رێمى كوردستان و ئێران و چه‌ند بابه‌تێكى په‌يوه‌ست به‌م بواره‌وه،‌ تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرا.

له‌ ديداره‌كه‌دا تيشك خرايه‌ سه‌ر هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ مێژووى كوردستان و شۆڕشه‌كانييه‌وه‌ له‌ ئه‌رشيفخانه‌كانی وڵاتانى دراوسێ و جيهاندا و له‌مباره‌يه‌وه‌ كار و كۆششى ئه‌نستيتۆى كوردستان له‌ تاران و به‌ڕێز بارامى وه‌ڵه‌دبەگی و هاوكارانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان و له‌چاپدانيان به‌رز نرخێنرا.

شاندى میوان ستایشی ڕوانگەی ئاشتیخوازانە و هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستانیان لەسەر ئاستەکانی ناوخۆی کوردستان و عيراق و ناوچەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست

Previous Post

ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو کوێ دەڕوات؟

Next Post

جیهادی ئیسلامی فەڵەستین: ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە

Next Post
جیهادی ئیسلامی فەڵەستین: ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە

جیهادی ئیسلامی فەڵەستین: ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

two × four =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020