بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڵۆزییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ڕووسیا و ڕژێمی زایۆنیستی لە چەند هەفتە و مانگەکانی ڕابردوو کە هەڵوێستی توند و تەنانەت بانگهێشتکردنی باڵیۆزیشی لە گەڵ بووە، ئێستا بە هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ پێشکەشکردنی ڕەشنووسی پرۆژەبڕیارێک لە دژی تەل ئەبیب لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە هۆی هێرشە نایاساییەکەی ئەو ڕژێمە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە.
چەند سەرچاوەیەکی میدیایی زایۆنیست ڕایانگەیاندووە کە ڕووسیا بە هۆی هێرشەکەی دوو هەفتەی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژێمەوە لە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، نیازی ئەوەی هەیە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەنگاوێکی کەم وێنە لە دژی تەل ئەبیب هەڵبگرێت.
بە هۆی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەردەوامی بۆردومانی خاکی سوریا، پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە و بابەتێکی قبووڵنەکراوە و ئێمە بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی تەل ئەبیب بۆ سەر ئەم بەشە لە ژێرخانە ناسەربازییەکانی سوریا دەکەین.
ئاڵۆزییەکان بەردەوام بوو و میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئێسحاق بن زوی باڵیۆزی ئەو ڕژێمە لە مۆسکۆ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کراوە و میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە باڵیۆزەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاندووە پاساوی ئەو هێرشە قبووڵکراو نییە و دەبێت ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی هێرشی نایاسایی لەو جۆرە بکرێت.
ئەلکساندر لاورنتیف نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ کاروباری سوریاش هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر خاکی سوریا بە قبووڵنەکراو ناو برد و وتی کە ئەم بابەتە دەبێتە جێی گرنگیی مۆسکۆ.
ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان مۆسکۆ و تەل ئەبیب هێندە بەردەوام بووە کە سەرچاوە میدیاییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەڵێن ڕووسیا بەنیازە ڕەشنووسی پرۆژەبڕیارێک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات تا ئەو ڕژێمە لە بەرامبەر هەڵسووکەوتی نایاسایی خۆی وەڵامدەرەوە بێت لە بەر ئەوەی کە هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ سوریا دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.
ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و ڕژێمی زایۆنیستی و بانگهێشکردنی باڵیۆز تەنیا پەیوەندی بە چەند هەفتەی ڕابردوو و دۆسیەی سوریاوە نییە و هەر دوو لا لە دۆسیەی ئۆکرانیا و پاڵپشتییەکانی تەل ئەبیب لەو وڵاتە، ئاڵۆزییەکی کەم وێنەیان لە پەیوەندییەکانی خۆیان بینیوە کە بە لای هەندێک شرۆڤەکاری سیاسییەوە بە گەورە و ستراتیژی ناو براوە. ڕەنگە خاڵی دەسپێکی ئەمەش بتوانین بە دەنگی ئەرێنیی تەل ئەبیب بە بڕیاری هەڵپەساردنی ئەندامێکی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناو ببەین.
پاشان چەند نموونەیەکی دیکەی ئاڵۆزی لە نێوان هەر دوو لا بینرا، وەک، هێرشی ئەندامێکی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەناتۆلی ڤیکتۆرۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و جێهێشتنی ئەو شوێنە لە لایەن ناوبراو، لێدوانەکانی یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ڕووسیا و تۆمەتبارکردنی بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ لە ئۆکرانیا بووە هۆی ئەوەی کە مۆسکۆ باڵیۆزی ئەو ڕژێمە بانگهێشت بکات. هەروەها لێدوانەکانی سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش سەبارەت بە خوێنی جولەکەی هیتلەر، توڕەیی زایۆنیستەکانی لێکەوتەوە و تەل ئەبیب باڵیۆزی ڕووسیای بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر بانگهێشت کرد.
گۆڕانکارییەکانیش پیشان دەدەن کە بە بەردەوامی ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ ڕووسیا لە دۆسیەی ئۆکرانیا و بەردەوامی دەسدرێژییەکانی بۆ سەر سوریا، دەبێت چاوەڕوانی گۆڕینی تێڕوانین و هەڵسووکەوتی ڕووسیا لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا و ناوچەکە بین./.