بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە باکوری عێراق و سوریا و ئەو تۆمەتانەی کە میدیاکانی ئەو وڵاتە لە سەر پاڵپشتیکردنی ئێران لە پەکەکە بۆ ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی تورکیا باسیان کردووە، وتی: ئەو لێدوانانە و پڕوپاگەندەی میدیاییە، تۆمەتێکە کە وەڵامی ناوێت و لە ڕاستیدا شیاوی وەڵامدانەوە نییە.
ناوبراو پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیای بە باش، چەندین لایەن و ستراتیژی ناو برد و وتی: ئەڵبەت دۆسیەی سوریا خاڵی ناکۆکی ئێمە و تورکیایە و هەوڵ دەدەین ئەم دۆسیەش بە ڕاوێژی دووقۆڵی بەڕێوە ببەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە کۆبوونەوەی ئاستانەش ئەم بابەتە تاوتوێ کرا و لە گەڵ لایەنی تورکی کۆبوونەوەی دووقۆڵی کرا و بە ڕوونی هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاند و جەختمان لەوەش کردەوە کە ئامانجی سەرەکی و ڕوونی ئێمە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریایە./.